نه‌وا
نوێ و نوێبوونه‌وه.. ئه‌مه دروشمێكه، كه له‌م رۆژانه‌دا به پرۆفایلی به‌شێكی زۆری لایه‌نگرانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان-ه‌وه له ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ده‌بینرێت.
یه‌كێتی له 1-6-2020دا ته‌مه‌نی ده‌بێته 45 ساڵ.. حزبێك، كه له كۆتایی ساڵی رابردودا به هه‌مان دروشمی نوێبوونه‌وه كۆنگره‌ی به‌ست و كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی و روخساری نوێی له باڵاترین ئۆرگانه‌كانیدا دانا.
له‌وه‌ته‌ی یه‌كێتی كۆنگره‌ی به‌ستووه كێشه و گرژیه‌كانی نێوان ئه‌و حزبه و هاوبه‌شه نه‌ریتییه‌كه‌ی له حكومڕانی هه‌رێم واته پارتی دیموكراتی كوردستان به‌رده‌وام روو له هه‌ڵكشان بوه.
به‌درێژایی نزیكه‌ی شه‌ش مانگ پارتی به روونی دانی به‌سه‌ركردایه‌تی نوێی یه‌كێتی-دا نه‌ناوه و چه‌ندینجار واده‌ی كۆبونه‌وه‌كانیان بۆ تواندنه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌كی نێوانیان دواخراوه.
له‌سه‌رئاستی ناوچه‌ی جێ نفوزی هاوبه‌شی خۆی، یه‌كێتی-ی نوێ به‌كرده‌وه كار بۆ چه‌سپاندنی لامه‌ركه‌زی ده‌كات و پاڵپشتی له‌و لیژنه‌یه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كردوه، كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێكهێنراوه.
له‌سه‌رئاستی هه‌رێم، له بری هاوئاهه‌نگی جاران له‌گه‌ڵ پارتی، ماوه‌یه‌كه "سازی ناساز" له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوپه‌یمان و هاوبه‌شه‌ی له حكومه‌ت لێده‌دات و له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له په‌رله‌مانتاران كێشه‌كانیان گه‌یشته ترۆپك.
هاوكات ئه‌گه‌ر به فه‌رمییش نه‌بێت، ناڕاسته‌وخۆ و به‌شێوه‌ی نافه‌رمی له‌لایه‌ن پارتی-ه‌وه به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێت، كه له پشت ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانه‌كانی دهۆك و هاندانی ده‌نگه ناڕازیه‌كانی هه‌ولێره‌وه‌یه.
له گوتار و هه‌ڵسوكه‌وتی یه‌كێتی-یش، ئه‌وه به‌دی ده‌كرێت ، كه له هه‌وڵی رابه‌رایه‌تیكردنی به‌ره‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌یه، كه ناڕازین له پارتی.
هه‌رچی ده‌رباره‌ی به‌غداشه، له پێش كۆنگره و دوای كۆنگره‌وه یه‌كێتی جیاوازتر له جاران له‌گه‌ڵ پارتی مامه‌ڵه ده‌كات و له بابه‌تی دانانی پۆستی وه‌زیری داد به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ پاڵپشتی خۆی له كاندیدێك كشانده‌وه، كه پارتی-یش پێی رازی بو.
كۆی ئه‌م دیمه‌نه ئاینده‌ی كاری پێكه‌وه‌یی ئه‌و دوو لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌ی حكومڕانی هه‌رێمیان لێڵ و ناڕون كردوه، ئاخۆ دواجار پارتی دان به سه‌ركردایه‌تی نوێی یه‌كێتیدا ده‌نێت؟
ئایا نوێبوونه‌وه‌خوازی ته‌نها كه‌فوكوڵێكی دوای كۆنگره‌یه و دواجار یه‌كێتی په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ پارتی ده‌باته‌وه سه‌ر رێچكه‌ی جاران؟ یان به‌یه‌كگه‌یاندنه‌وه‌ی ئه‌و دوولایه‌نه به داڵانی رێككه‌وتنێكی نوێ‌دا تێپه‌ڕده‌بێت، كه له‌لایه‌ن نه‌وه‌ی نوێی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و به‌شێكی زۆری قاعیده‌ی ئه‌و حزبه‌وه په‌سند بێت، كه پێیانوایه رێككه‌وتنی ستراتیژی پێشوو ناهاوسه‌نگ بووه؟
جیا له پرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ پارتی، یه‌كێتی له دوای كۆنگره و له سه‌روبه‌ندی یادی 45 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی به‌ره‌وڕووی پرسێكی ناوخۆییه، ئه‌ویش بریتییه له‌وه‌ی به‌شێك له سه‌ركرده‌كانی كه به درێژایی ساڵانی رابردو له شاخ و له شار له لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵات و ناوه‌ندی بڕیاردابون، هه‌ست به په‌راوێزخران ده‌كه‌ن.
ئه‌مه‌ش لای هه‌ندێك له ره‌خنه‌گرانی ئه‌و حزبه به‌وه لێكده‌درێته‌وه، كه له كێشه و ململانێ ناوخۆییه‌كان قوتاری نه‌بووه و له هه‌ر ئان و ساتێك‌دا ئه‌و حزبه به‌ره‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌كی ناوخۆیی ده‌بات و هه‌ندێك كه‌سیش پێیانوایه به توندكردنه‌وه‌ی ململانێكان له‌گه‌ڵ پارتی كار بۆ هه‌نارده‌كردنی ئه‌و كێشه ناوخۆییانه بۆ ده‌ره‌وه ده‌كات.
لێره‌شدا پرسیارێك، دێته ئاراوه: ئاخۆ یه‌كێتی وه‌ك بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات یه‌ك ده‌ست و یه‌ك هه‌ڵوێسته و به‌و جۆره ده‌مێنێته‌وه؟ یان هێشتا به‌ته‌واوه‌تی له‌و دۆخه تێنه‌په‌ڕیوه و گره‌وی نه‌یارانی له‌سه‌ر ناكۆكییه ناوخۆییه‌كان ده‌توانێت سه‌ربگرێت و گۆڕانكاری به‌سه‌ر كۆی هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌مدواییه‌یدا بێنێت و نوێبوونه‌وه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی واقعێكی ناوخۆیی و سیاسه‌تێكی نه‌ریتی له هه‌رێم پاشه‌كشه پێبكات؟
خاڵێكی تر سه‌باره‌ت به سه‌ركردایه‌تی نوێی یه‌كێتی ئه‌وه‌یه، له‌لایه‌ن ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حزبه‌كه‌وه وه‌ك فریادڕه‌س و هۆكارێك بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی كێرڤ و به‌هێزی و مانه‌وه‌یان سه‌یر ده‌كرێت، ئایا ئه‌وه تائێستا هاتوه‌ته‌دی، یاخود شه‌ش مانگ كه‌مه بۆ ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه و ده‌بێت، لانیكه‌م شه‌ش مانگی دوای كه‌ره‌نتین و كۆرۆنا و ئاساییبونه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی دۆخه‌كه، چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره و پرسیاره‌كانی پێش‌و بین؟