نه‌وا
د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق رۆژی پێنج شه‌ممه 4ی حوزه‌یران له كۆشكی به‌غدا پێشوازیكرد له عه‌لی عه‌بدول ئه‌میر عه‌لاوی وه‌زیری دارایی عیراق.
له میانی دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك كۆمار جه‌ختیكرده‌وه له گرنگی ئه‌نجامدانی چاكسازی پێویست و به‌گژاچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و كاركردن بۆ ئاڕاسته‌كردنی خه‌رجییه‌كانی حكومه‌ت و پاراستنی سامانی گشتی و دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی دیكه‌ی داھات، له كاتێكدا كه عیراق روبه‌ڕوی ئاڵنگاری ئابووری و په‌تای كۆرۆنا بووه‌ته‌وه، ھاوكات جه‌ختكرایه‌وه له‌وه‌ی چاره‌سه‌رییه ئابورییه‌كان نابێت كاریگه‌ری دروست بكات له‌سه‌ر بژێوی ژیانی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و ئه‌و توێژه‌ی كه داھاتیان سنورداره.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا جه‌ختكرایه‌وه له‌سه‌ر گرنگی چاره‌سه‌ركردنی كێشه ھه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان ھه‌ردو حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور و یاسا و پاراستنی مافی سه‌رجه‌م ھاووڵاتیانی عیراق و موچه‌خۆران بێ جیاوازی.
له درێژه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له‌چۆنیه‌تی دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ی پێویست كرا، بۆ پشتیوانیكردنی عیراق له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی و دانانی پلان و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا، ھه‌روه‌ھا گرنگی یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان له نێوان هه‌موان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كورتهێنان له بودجه‌ی گشتی وڵات‌دا، به‌جۆرێك كه دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌قامگیری ئابوری بۆ ته‌واوی گه‌لانی عیراق بهێنێته‌دی.
له‌لای خۆیه‌وه وه‌زیری دارایی ئه‌و رێوشوێنانه‌ی خسته‌ڕو كه وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی دۆخی دارایی و ئابوری جێبه‌جێی ده‌كات، به‌و جۆره‌ی كه پێویسته بۆ تێپه‌راندنی ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا، به‌هه‌ماهه‌نگی له نێوان هه‌مووان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامه‌كانی له‌سه‌ر ژیانی گشتی.