نه‌وا
سه‌رۆكی به‌رازیل، هاوشێوه‌ی دۆناڵد ترامپ، رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی (WHO) به "رێكخراوێكی سیاسیی لایه‌نگر" وه‌سفده‌كات و هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له رێكخراوه‌كه ده‌كات.
جایێر بۆلسۆنارۆ سه‌رۆكی به‌رازیل له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، كه كه‌ناڵی "بی بی سی به‌رازیل" بڵاویكرده‌وه، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد وڵاته‌كه‌ی له رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی (WHO) بكشێته‌وه، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت له‌وه‌ی "رێكخراوێكی سیاسیی لایه‌نگر" بێت.
سه‌رۆكی به‌رازیل ئاشكراینهكرد رێكخراوه‌كه لایه‌نگری چ وڵاتێكه، به‌ڵام هه‌ڵوێسته‌كه‌ی نزیكه له هه‌ڵوێستی دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، كه له‌ماوه‌ی رابردوودا ته‌واوی په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ (WHO) راگرت و به لایه‌نگری بۆ وڵاتی چین تۆمه‌تباری كردن.
بۆلسۆنارۆ ئه‌و راپۆرته‌شی به "ساخته" ناوهێنا، كه له‌سه‌ر بنه‌مای راپۆرته‌كه رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی بڕیاریدا ده‌رمانی هایدرۆكسی كلۆرۆكوین وه‌كو چاره‌سه‌ر بۆ توشبوانی كۆرۆنا به‌كارنه‌یه‌ت، بۆیه سه‌رۆكی به‌رازیل دوپاتیكرده‌وه، ده‌رمانه‌كه بۆ چاره‌سه‌ری توشبوانی ڤایرۆسه‌كه به‌كارده‌هێنن.