رۆیتەرز: هاوكاريیە داراییەكانی ئێران بۆ گروپە شیعەكانی عیراق كەمیكردووە

03/07/2020 عێراق

نەوا
ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری چەند سەرچاوەیەكەوە بڵاویكردەوە، بە هۆی قەیرانی كۆرۆنا و گەمارۆكانی ئەمریكا ئاستی هاوكاری دارایی ئێران بۆ گروپە چەكدارە شیعەكانی عیراق دابەزیوە.
سێ فەرماندەی شیعەی عیراق و بەرپرسێكی ئاگاداری حكومی بە رۆیتەرزیان وتووە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا و داخرانی سنورەكان، یارمەتیە داراییەكانی ئێران بۆ گروپە چەكدارە شیعەكانی عیراق بە رێژەیەكی بەرچاو دابەزیوە.
یەكێك لەو فەرماندە شیعانە بە ئاژانسەكەی وتووە، پێشتر مانگانە ئێران نزیكەی 5 ملیۆن دۆلار هاوكاری دەدایە چوار گروپی چەمكداری عیراق، بەڵام لە ئێستادا ئەو بڕە بۆ 2 بۆ 3 ملیۆن دۆلار كەمبوەتەوە.
بەهۆی قەیرانی كۆرۆناوە زیانی زۆر بەر ئابوری ئێران كەوتووە، ئەمە جیا لەوەی لە دوو ساڵی رابردوودا گەمارۆكانی ئەمریكا بۆ ئەو سەر تاران، ئابوری ئەو وڵاتەی بەرەو خراپترین دۆخ بردبوو.
چەند گروپێكی چەكداری شیعەی عیراقی تۆمەتبارن بەوەی لەبەرامبەر وەرگرتنی هاوكاری دارایی جیا لە جێبەجێكردنی سیاسەتەكانی تاران، هێرشدەكەنە سەر نەیارانی ئێران و بەرژەوەندیەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی لە عیراق دەكەنە ئامانج.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group