"كۆرۆنا زیانی نیو ملیار دۆلاری لە كەرتی گەشتیاری هەرێم داوە"

03/07/2020


نەوا
وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم رایدەگەیەنێت، بەهۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆناوە هاتنی گەشتیار كەمی كردووە و بەوەش زیانی 500 ملیۆن دۆلار لە هەرێم كەوتووە.
نادر ڕۆستی وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم ئاشكرایكرد، "لەشەش مانگی یەكەمی ساڵی رابردوو، زیاتر لە ملیۆنێك و 850 هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە، بەڵام ئەم ساڵ بەهۆی كۆرۆناوە، زیاتر لە 80%ی ئەو ڕێژەیە نەماوە".
ئاماژەی بەوەشكردووە، لە 6 مانگی ئەم ساڵدا بە هۆی كۆرۆناوە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو مەزندە دەكرێت زیاتر لە نیو ملیار دۆلار داهاتی گەشتیاری زیانی بە بازاڕەكان و بنكەكانی گەشتیاری گەیاندبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group