بورهانەدین ئیسحاق: عیراق له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش سكاڵا له‌سه‌ر توركیا تۆمارده‌كات

04/07/2020 عێراق

نه‌وا
راوێژكارێكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت، هێرش و له‌شكركێشیه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێم پێشێلكاری سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌یه‌ و به‌غدا ئه‌و پرسه‌ ده‌باته‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش.
بورهانه‌دین ئیسحاق راوێژكاری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق له‌ لێدوانێكدا بۆ ده‌نگی ئه‌مریكای راشیگه‌یاندووه‌، ئەگەر لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ئەم کێشەیە لەگەڵ تورکیادا چارەسەر نەکرا و ئانکەرە درێژەی دا بەو لەشکرکێشی و پێشێلکاریـیانە ئەوا عێراق بە ئاڕاستەی جیهانی عەرەبی و لایەنی تریشدا دەڕوات بۆ کۆتاییهێنان بە پێشێلکردنی سەروەری وڵاتەکە.
سەبارەت بە هاوکاری نێوان حکومەتی نێوەندی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لەسەر ئەم دۆسێیە، ڕاوێژکاری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت "هەندێک لە لایەنە سیاسییەکانی کورد، کۆمەک و یارمەتی ئەو تورکانەیان داوە کە هاتوونەتە ناو خاکی وڵاتەکەوە و هەندێک لە لایەنەکانی تریش دژی ئەو پێشێلکارییەن. ئەم دابەشبوونە لەسەر دەستێوەردان و لەسەر بۆردومانەکانی ئێرانیش لەناو کورددا هەیە، هەر بۆیە حکومەتی عێراق لە وتووێژدایە لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا تا ئەم جۆرە ئاڵۆزیانە تێبپەڕێندرێن، لە کاتێکدا عێراق بە یەک چاو سەیری هەموو پێشێلکارییەکان دەکات."


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group