نه‌وا
له چاكسازییه‌كی به‌غدا 31 زیندانی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، كه هه‌موویان گه‌نجن.
كامیل ئه‌مین به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی چاكسازیی سه‌ر به وه‌زاره‌تی دادی عێراق به رۆژنامه‌ی سه‌باح-ی راگه‌یاندوه، چاكسازیی كه‌رخ-ی به‌غدای پایته‌خت 600 زیندانیی تێدایه، له‌و ژماره‌یه 31 زیندانی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 18 بۆ 22 ساڵه.
به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی چاكسازیی عیراق، پێشتر كۆرۆنا له‌نێو پاسه‌وانان و كارمه‌ندانی ئه‌و چاكسازییه‌ی به‌غدادا بڵاوبوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێستا گه‌یشتوه‌ته زیندانییانیش، به‌ڵام ته‌ندروستیی ئه‌و 31 زیندانییه توشبوه جێگیره.
چاكسازییه‌كه خۆی شوێنی 250 كه‌سه، به‌ڵام 600 كه‌س تێیدا جێگه‌یان كراوه‌ته‌وه، له‌دوای بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تاكه‌ش له‌نێو زیندانییه‌كان، به‌شێكی زیندانییه‌كان گواستراونه‌ته‌وه به‌ندیخانه‌ی ره‌شاد، تا ئه‌و كاته‌ی شوێنی توشبوه‌كان و ساغه‌كان جیاده‌كرێته‌وه.