نه‌وا
غه‌یس ته‌میمى توێژه‌ر و نوسه‌رى عیراقى چه‌ند نامه‌یه‌كى ئه‌لیكترۆنى نێوان خۆى و هیشام هاشمى شیكه‌ره‌وه‌ی دیاری ئه‌منی بڵاوكرده‌وه وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ ئاشكراكردنى ئه‌و لایه‌نه‌ى ناوبراوى تیرۆركردوه و به مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانیش ده‌ڵێت "ئێستا كاتی به‌رپرسیارێتى تۆیه".
غه‌یس ته‌میمى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر وێنه‌ى گفتوگۆیه‌كى نێوان خۆى و هیشام هاشمى بڵاوكردوه‌ته‌وه و تێیدا هاشمى بۆى نوسیوه "كه‌تیبه‌كانى حزبوڵڵا هه‌ڕه‌شه‌ى تیرۆركردنیان لێ كردوم"، پرسیارى ئه‌وه‌ش ده‌كات چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌دا بكات.
ته‌میمى له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌كاندا نوسیویشیه‌تى "هه‌روه‌ك به‌ڵێنم پێدایت هیشام، بێده‌نگ نابم و به‌شدارنابم له كوشتن له رێگه‌ى شاردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌كان له راى گشتى".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "گه‌نجان خوێنى هاشمى به‌رپرسیارێتى ئێمه‌یه و نابێت بێده‌نگ بین له تاوانه‌كانیان و پێویسته بكوژان به ئارامى نه‌خه‌ون، برا كازمى ئێستا به‌رپرسیارێتى تۆیه و به‌ڵگه‌ى زیاتریشم لایه".
له‌لایه‌كى دیكه‌وه رۆژنامه‌ى نیویۆرك تایمزى ئه‌مریكى ئاشكرایكردوه، پێشتریش هیشام هاشمى ترساوه له‌وه‌ى له‌لایه‌ن گروپه میلیشیاكانى سه‌ربه ئێرانه‌وه تیرۆر بكرێت و له‌لایه‌ن كه‌سوكاره‌كه‌یه‌وه داواى لێكراوه بچێته هه‌ولێر نیشته‌جێ ببێت.