نه‌وا
به‌پێى راپۆرتێكى رۆژنامه‌وانی، یانه‌ى ریاڵ مه‌دریدى ئیسپانی ده‌یه‌وێت كیلیان مباپێ ئه‌ستێره‌ى یانه‌ى پاریس سانجێرمانى فه‌ره‌نسى بێ به‌رانبه‌ر بگوازێته‌وه ریزه‌كانى.
به‌رنامه‌ى "شیرنجیتۆ"ى ئیسپانى له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، ریاڵ مه‌درید پلانى ئه‌وه‌ى داناوه ساڵى 2022 مباپێ به‌بێ به‌رانبه‌ر بگوازێته‌وه ریزه‌كانى.
رونیشیكردوه‌ته‌وه، له‌و ساڵه‌دا گرێبه‌سته‌كه‌ى ئه‌ستێره فه‌ره‌نسییه‌كه له‌گه‌ڵ پاریس كۆتایى دێت، هه‌روه‌ها بڕى 100 ملیۆن یورۆى وه‌ك خه‌ڵات بۆ مباپێ داناوه.
به‌پێى راپۆرته رۆژنامه‌وانیه‌كان، زه‌ینه‌دین زیدانى هاونیشتمانى مباپێ و راهێنه‌رى یانه‌ى ریاڵ مه‌درید سوره له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ى هێرشبه‌ره فه‌ره‌نسییه‌كه و له پێشینه‌ى كاره‌كانیه‌تى.
تائێستاش یانه‌ى پاریس سانجێرمان نه‌یتوانیوه ئه‌ستێره‌كه‌ى رازى بكات بۆ درێژكردنه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌كه‌ى و به‌پێى راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان، ناوبراو خواستى ئه‌وه‌ى هه‌یه روبكات یانه مه‌دریدییه‌كه.