ئێران.. پیاوێك بە هۆی خواردنەوەی مەی لەسێدارەدرا

10/07/2020 هەمەڕەنگ

نەوا
لە شاری مەشهەدی ئێران پیاوێك بە تۆمەتی بەردەوامبوون لە خواردنەوەی مەی لەسێدارەدرا.
میدیاكانی ئێران بڵاویان كردەوە، پیاوێك بە ناوی مورتەزا جەمالی بە تۆمەتی بەردەوام بوون لە خواردنەوەی مەی لە زیندانی مەشهەد سزای لە سێدارەدانی بەسەردا جێبەجێ كراوە.
حسێن حەبیبی شەهری پارێزەری ئەو سزادراوە رایگەیاندووە، بریگرتەكەی شەش جار لەسەر خواردنەوەی مەی دەستگیركرابوو.
بەپێی یاساكانی ئێران ئەو كەسانەی بە سەرخۆشی دەستگیردەكرێن، تا سێ جار سزای لێدانی جەڵدیان بەسەردا جێبەجێ دەكرێت و بۆ جاری چوارەم سزاكەی دەبێتە لەسێدارەدان.
ئێران لە دوای چین یەكێكە لەو وڵاتانەی جیهان كە زۆرترین سزای لە سێدارەدانی تێدا جێبەجێ دەكرێت.



شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group