په‌رله‌مانتارێكی عیراق داوا له‌ حكومه‌ت ده‌كات فه‌رمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ده‌ستگیركردنی ترامپ ده‌ربكات

پێش 3 هەفتە عێراق

نه‌وا
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عیراق داوا له‌ حكومه‌ت ده‌كات فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى نێوده‌وڵه‌تى دژى دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا ده‌ربكات.
حه‌سه‌ن سالم ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا باسى له‌وه‌كردوه‌، به‌هۆى تیرۆركردنى ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس جێگرى پێشووى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى و قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى پێشووى فه‌یله‌قى قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی عیراق، پێویسته‌ حكومه‌ت فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى نێوده‌وڵه‌تى بۆ دۆناڵد ترامپ ده‌ربكات.
رونیشیكردوه‌ته‌وه‌، پێشێلكردنى سه‌روه‌ریى خاكى عیراق به‌هۆى دابه‌شبونى ناوخۆییه‌وه‌یه‌، بێده‌نگبونیش له‌و كاره‌ بێ پاساوه‌ و به‌ده‌ر نییه‌ له‌ ناپاكى و به‌كرێگیراوى بۆ ئه‌مریكا، هه‌روه‌ك جێى داخه‌ هه‌ڵوێسته‌كانى حكومه‌ت به‌رانبه‌ر پێشێلكارییه‌كانى ئه‌مریكا و توركیا بۆسه‌ر سه‌روه‌ریى خاكى عیراق شه‌رمنانه‌یه‌.
هه‌روه‌ها ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێستێكى ئازایانه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ نه‌بێت ئه‌وا وڵات به‌ره‌و نادیار ده‌ڕوات و حكومه‌تیش به‌رپرسه‌ له‌ خوێنى موهه‌ندیس و سوله‌یمانى".


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group