نه‌وا
راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی كۆشكی سپی ده‌ڵێت، ئێران پابه‌ند نییه به رێكه‌وتنی قه‌ده‌غه‌كردنی په‌ره‌پێدانی چه‌كی ئه‌تۆمی و رێگریكردنی له چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تیش ئاماژه‌یه بۆ هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی.
رۆبێرت ئۆبراین راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی كۆشكی سپی له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی تاون هاڵ رایگه‌یاندووه، ئێران له هه‌وڵی دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمیدایه و پابه‌ند نییه به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی و رێككه‌وتنی قه‌ده‌غه‌كردنی به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی.
وتیشی، رێگرییه‌كانی ئێران له چاودێرانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی، له‌وه‌ی سه‌ردانی دوو وێستگه‌ی ئه‌تۆمی بكه‌ن، ئاماژه‌یه‌كه بۆ چڕ كردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی ئێران بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی و ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی ئیسرائیلیش به‌ده‌ستهێناون ئه‌وه پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، دۆناڵد ترامپ چه‌ندین جار رایگه‌یاندووه، تا ئه‌و سه‌رۆكی ئه‌مریكا بێت رێگه‌نادات ئێران ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی.