نه‌وا
فه‌رمانده‌یى پرۆسه هاوبه‌شه‌كانى عیراق ئاشكرایكرد، پلانێكى تۆكمه بۆ كۆنترۆڵكردنى خاڵه سنوریه‌كان دانراوه و سه‌ركردایه‌تییه‌كه راسپێردراوه خاڵه سنوریه‌كانى شه‌لامجه له‌گه‌ڵ ئێران و سه‌فوان له‌گه‌ڵ كوێت بخاته ژێر ركێفیهوه.
ئه‌مڕۆ فه‌رمانده‌ییه‌كه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه ناوه و تێیدا هاتوه "له‌سه‌ر رێنمایى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانى عیراق تایبه‌ت به كۆنترۆڵكردنى ته‌واوه‌تى سه‌رجه‌م خاڵه سنورى و گومرگییه‌كان و سه‌پاندنى یاسا تێیاندا، فه‌رمانده‌ییه‌كه‌مان به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى خاڵه سنورییه‌كان پلانێكى تۆكمه‌ى داناوه و له سه‌ره‌تادا هه‌ردوو ده‌روازه‌ی مه‌نده‌لى و مونزیریه كۆنترۆڵكران".
هه‌روه‌ها ئه‌وه رونكراوه‌ته‌وه، فه‌رمانده‌یى پرۆسه‌كانى به‌سڕه راسێردراوه بۆئه‌وه‌ى به ته‌واوه‌تى خاڵه سنورییه‌كانی "شه‌لامجه" له‌گه‌ڵ ئێران و "سه‌فوان" له‌گه‌ڵ كوێتدا كۆنترۆڵبكات، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش فه‌رمانده‌یى هێزى ده‌ریایى راسپێردراوه كۆنترۆڵى ته‌واوه‌تى خاڵى ده‌ریایى له به‌نده‌رى ئۆم قه‌سڕ بكات.
فه‌رمانده‌یى پرۆسه هاوبه‌شه‌كانى عیراق ته‌ئكیدیشیكردوه‌ته‌وه، ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وه‌یان پێدراوه یاسا له سه‌رجه‌م ئه‌و خاڵه سنوریانه‌دا بسه‌پێنن و راسته‌وخۆ له‌گه‌لأ سه‌رپێچیكاراندا هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن، به‌رده‌وامیش ده‌بن له كۆنترۆڵكردنى سه‌رجه‌م خاڵه سنورییه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانى دراوسێ.