لە وڵاتێكی ئەوروپا كۆچەران لە دەریادا كەرەنتین دەكرێن

5 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا
وەزارەتی ناوخۆی ئیتاڵیا رایگەیاند، كەشتییەكیان وەك شوێنی كەرەنتینكردنی ئەو كۆچەرانە دیاریكردوە، كە روو لە دورگەی ڤینیسیا دەكەن و شوێنی 700 كەسی تێدا دەبێتەوە.
ئاژانسی هەواڵی "ئاكی"ی ئیتاڵی لەزاری سەرچاوەكانی وەزارەتی ناوخۆی وڵاتەكەوە بڵاویكردوەتەوە، ئەو كەشتییەی ئامادەكراوە، سەربە كەشتیگەلی گەورەی ئیتاڵیایە و دەتوانێت نزیكەی هەزار كەس هەڵبگرێت، بەڵام بەهۆی رێككاری خۆپارێزیی دوركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی، دەكرێت لەنێوان 600-700 كۆچەری تێدا شوێن بكرێتەوە.
ئەو سەرچاوانە جەختیانكردوەتەوە، كەشتییەكە لە چەند رۆژی كەمی داهاتودا ئامادە دەبێت.
سەرەڕای ئەو كەشتییەی ڤینیسیا، وەزارەتی ناوخۆی ئیتاڵیا هەوڵدەدات كەشتی دووەمیش ئامادەبكات و رەوانەی هەرێمی كالابریای باشوری وڵات بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group