نه‌وا
عه‌ونی زیاب وته‌بێژی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عیراق رایگه‌یاند، له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ توركیا له‌باره‌ی ئاوی هه‌ردوو رووباری دیجله و فورات ده‌ستپێده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی داتاكانی وه‌زاره‌ته‌كه، رێژه‌ی ئاو له هه‌ردوو رووباری دیجله و فورات له چه‌ند ساڵی رابردودا رووی له كه‌می كردوه و عه‌ونی زیاب-یش ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، هۆكاری كه‌مبونه‌وه‌ی رێژه‌ی ئاو له‌هه‌ردوو رووباره‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌می باران بارین و گۆڕانی كه‌شوهه‌وا.
وتیشی "مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران، مه‌هدی ره‌شید حه‌مدانی وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاوی راسپاردوه گفتوگۆ و دانوستاندن له‌گه‌ڵ توركیا له‌باره‌ی پشكی ئاو له‌هه‌ردوو روباری دیجله و فورات ده‌ستپێبكات".
هه‌روه‌ها عه‌ونی زیاب جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، عیراق پێویستی زۆری به ئاو هه‌یه و نه‌گه‌یشتن به رێككه‌وتنیش زیانێكی زۆر به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت، كه له چه‌ند رۆژی داهاتودا له‌رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه گفتوگۆكانیان ده‌ستپێده‌كه‌ن.
ئاوی هه‌ردوو روباری دیجله و فورات له باشوری خۆرهه‌ڵاتی توركیاوه هه‌ڵده‌قوڵێت و له خاكی سوریاوه دێنه ناو خاكی عیراق و له‌ناوچه‌ی قوڕنه‌ی باشوری وڵات به‌یه‌كده‌گه‌ن و ده‌ڕژێنه شه‌تولعه‌ره‌به‌وه.