نه‌وا
پێش ته‌قینه‌وه گه‌وره‌كه‌ی به‌یروت، حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا ئه‌مینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشێكی هاوشێوه له ئیسرائیل ده‌كات.
له یه‌كێك له وتاره‌كانی ئه‌مدواییه‌یدا، حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا رایگه‌یاندووه، به بۆمبی ئه‌تۆمی هێرشده‌كه‌نه‌سه‌ر ئیسرائیل، دواتر رونكردنه‌وه‌ی داوه، به‌وه‌ی به چه‌ند موشه‌كێك هێرش ده‌كه‌نه‌سه‌ر عه‌مباره‌كانی به‌نده‌ری حه‌یفا-ی ئیسرائیل، كه ئامۆنیای تێدا هه‌ڵگیراوه و به‌وه‌ش ته‌قینه‌وه‌یه‌ك دروستده‌بێت، كه هاوشێوه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌تۆمییه.
سه‌ركرده‌كه‌ی حزبوڵڵای لوبنان راشیگه‌یاندوه، ئه‌و هێرشه‌ی ده‌یكه‌نه‌سه‌ر عه‌مباره‌كانی ئامۆنیا له به‌نده‌ری حه‌یفا-ی ئیسرائیل، ده‌بێته‌هۆی كوشتنی ده‌یان هه‌زار كه‌س، به‌وپێیه‌ی نزیكه‌ی 800 هه‌زار ئیسرائیلی له‌و ناوچه‌یه‌دا ده‌ژین.
سیناریۆی ئه‌و هێرشه‌ی حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا باسیكردووه، له‌كاتێكدایه، ئه‌و ماده‌یه‌ی بوه‌هۆی ته‌قینه‌وه گه‌وره‌كه‌ی به‌نده‌ری به‌یروت، ماده‌ی نیتراتی ئامۆنیۆم بوه، كه له عه‌مباره‌كانی به‌نده‌ره‌كه‌دا هه‌ڵگیرابون و ته‌قینه‌وه.