ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا لە جیهاندا 19 ملیۆن كەسی تێپەڕاند

06/08/2020 جیهان

نەوا
ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا 19 ملیۆن كەسی تێپەڕاند، لەو ژمارەیە، زیاتر لە 12 ملیۆنیان چاكبونەتەوە.
بەپێی داتاكانی ماڵپەڕی worldometersی تایبەت بە ئامار و داتاكان، تا ئێستا لە تەواوی جیهاندا زیاتر لە 19 ملیۆن كەس توشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە زیاتر لە 12 ملیۆن و 187 هەزار كەس چاكبونەتەوە و نزیكەی 712 هەزار كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیانلەدەستداوە.
ئەمریكا لە ژمارەی توشبوان و چاكبونەوە و مردن بە ڤایرۆسەكە پلەی یەكەمی وڵاتانی گرتوە، بە جۆرێك توشبون گەیشتوەتە زیاتر لە 4 ملیۆن و 973 هەزار كەس، كە زیاتر لە 2 ملیۆن و 540 هەزار توشبویان چاكبونەتەوە و نزیكەی 162 هەزار توشبوش گیانیان لەدەستداوە.
لەسەر ئاستی كیشوەرەكانیش بۆ ژمارەی توشبوان، ئەمریكای باكور لە پلەی یەكەمدایە بە نزیكەی 5 ملیۆن و 850 هەزار توشبو، ئاسیا لە پلەی دووەمدا دێت بە نزیكەی 4 ملیۆن و 694 هەزار و دواتر ئەمریكای باشور بە زیاتر لە 4 ملیۆن و 455 هەزار توشبو، كیشوەری ئەوروپاش بە زیاتر لە 2 ملیۆن و 970 هەزار توشبو لە پلەی چوارەمی كیشوەرەكاندایە و دواتر ئەفریقا بە نزیكەی 998 هەزار توشبوو پێنجەمە و كیشوەری ئۆقیانیاش تەنها نزیكەی 22 هەزار توشبوی لێ تۆماركراوە و سەلامەتترین كیشوەری جیهانە لە رووی توشبون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group