فەیسبووک بەرنامەیەکی هاوشێوەی تیک تۆک بۆ ئینستاگرام زیاد دەکات

06/08/2020 هەمەڕەنگ

 

کۆمپانیای فەیسبووک رایگەیاند، بەرنامەیەک بە ناوی ریەڵز بۆ ئینستاگرام زیاد دەکات، کە رێگە بە بەکارهێنەر دەدات ڤیدیۆکانی لەو رێگەوە بنێرێت یا خود بڵاویان بکاتەوە.

 بەرنامەکە لە ئێستادا بۆ ئەمریکا و 50 وڵاتی تر بەردەستە و زۆر لە بەرنامەی تیک تۆک دەچێت، خستنەکاری ئەو بەرنامەیە هاوکاتە لەگەڵ دانوستانەکانی مایکرۆسۆفت بۆ کڕینەوەی تیک تۆک.
دوای پەرەسەندنی ململانێکانی ئەمریکا و چین و توندکردنەوەی فشارەکانی واشنتۆن لەسەر تیک تۆک، کە خاوەنەکەی چینیە، مەترسی داخستنی ئەو تۆڕە وایکردووە بەرپرسانی کۆمپانیاکە بیر لە فرۆشتنی تۆڕەکە بکەنەوە.
بەرپرسانی تیک تۆک فەیسبووکیان تۆمەتبارکردووە بەوەی کۆپی ئەپەکەی ئەوانیان کردووە، بەڵام فەیسبووک رەتیدەکاتەوە.
فەیسبووک پێشتر ئەپێکیتری بەناوی لاسو بەشێوەی سەربەخۆ خستبوەکار بەمەبەستی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی بەکاربەرانی، بەڵام پێشوازی ئەوتۆی لێنەکرابوو، بۆیەیە ئەمجارەیان روویکردۆتە تۆڕی ئینستاگرام و لەوێوە هاوشێوەکەی تیک تۆکی کارپێکردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group