ئەمریكا ئاییندەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی خستوەتەوە سەر مێزی گفتوگۆكانیان

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
بەرپرسانی ئەمریكی بە ماڵپەری ئەكسیۆسیان راگەیاندوە، بەرپرسە باڵاكانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك لە كامپ دەیڤید كۆبونەتەوەو تاوتوێی هەنگاوەكانی داهاتوی شەڕی ئێران و ململانێی سعودییەو حوسییەكانیان كردوە.
سەرچاوەكان وتوشیانە، كۆبونەوەكە بەسەرۆكایەتیی جەی دی ڤانس جێگری سەرۆكی ئەمریكا بەڕێوەچوە هەر یەكە لە مارۆكۆ روبیۆ وەزیری دەرەوە، پیت هێگسس وەزیری جەنگ و چەندین بەرپرسی تری ئەمریكاو دەزگای هەواڵگریی تیایدا ئامادەبون.
ئەكسیۆس ئەوەشی ئاشكراكەدوە كە  لە كۆبونەوەكەدا بڕیار لەسەر كۆمەڵێك بابەت دراوە زۆر بە چڕییش تاوتوێی قەیرانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group