سامانی دامەزرێنەری فەیسبووك گەیشتە سەرووی 100 ملیار دۆلار

07/08/2020 هەمەڕەنگ

نەوا
دوای ئەوەی رۆژی پێنج شەممە كۆمپانیای فەیسبوك بەرنامەیەكی هاوشێوەی تیك تۆكی بۆ ئینستاگرام زیادكرد، سامانی دامەزرێنەری كۆمپانیاكە گەیشتە سەرووی 100 ملیار دۆلار.
بەهای پشكەكانی كۆمپانیای فەیسبوك بە رێژەی 6% بەرزبوەوە، ئەمەش دوای ئەوەی كۆمپانیاكە بەرنامەیەكی تۆماركردن و بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆی هاوشێوەی تیك تۆكی بۆ تۆڕی ئینستاگرام زیادكرد.
بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای پشكەكانی كۆمپانیاكەوە، مارك زۆكربێرگ دامەزرێنەری كۆمپنیای فەیسبووك كە خاوەنی 13%ی پشكەكانی ئەو كۆمپانیایەیە سامانەكەی گەیشتە سەرووی 100 ملیار دۆلار.
بەوەش مارگ زۆكربێرگ لە گەڵ جێف بزوس خاوەنی ئەمازۆن و بیل گەیتسی خاوەنی مایكرۆسۆف سامانەكەیان لە سەرووی 100 ملیار دۆلارەوەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group