نه‌وا
له خۆپیشاندانه‌كانی شاری به‌یروت پایته‌ختی لوبنان، كارمه‌ندێكی ئه‌منی گیانی له‌ده‌ستدا و 172 خۆپیشانده‌ریش برینداربوون.
به‌پێی ئه‌و راگه‌یاندراوه‌ی له هه‌ژماری تایبه‌تی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی لوبنان بڵاوكراوه‌ته‌وه، كارمه‌ندێكی ئه‌منی ویستوویه‌تی ئه‌و كه‌سانه رزگاربكات، كه له ئه‌نجامی هه‌ڵكوتانی خۆپیشانده‌ران له نێو هۆتێلێكدا گیریان خواردبوو، كه‌وتووه‌ته به‌ر هێرشی خۆپیشانده‌ران و به‌و هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی له هه‌ژماری تایبه‌تی تویته‌ری خاچی سووری لوبنانی بڵاوكراوه‌ته‌وه، له خۆپیشاندانه‌كانی گۆڕه‌پانی شه‌هیدانی شاری به‌یروت، 172 خۆپیشانده‌ر برینداربوون و 55 كه‌س له‌و بریندارانه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان كراون، 117 برینداریش فریاگوزاریی سه‌ره‌تاییان بۆكراوه.
ژماره‌یه‌كی زۆری خۆپیشانده‌ران هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌ره‌وه و ئابووری و ژینگه و باڵه‌خانه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی په‌رله‌مانتاران و داوای رۆیشتنی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای وڵاته‌كه‌یان و سه‌رجه‌م حزبه‌كان ده‌كه‌ن.