نه‌وا
یار سه‌عید ناسراو به‌میسی-یه‌كه‌ی كه‌ركوك، دوای چوارساڵ مانه‌وه له ئیتاڵیا و یاریكردنی له ئه‌كادیمیای مۆلۆسانه، له‌ئێستادا گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ کۆمپانیای کاف سپۆرت کۆنسۆڵ واژۆ کردوە، کە گەورەترین کۆمپانیای وەرزشییە لە ئیسپانیا.
سه‌عید كاكه‌یی باوكی یار بۆ ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵ وتویه‌تی "یاری كوڕم به‌رله هاتنمان بۆ ئیتاڵیا گرێبه‌ستی یانه‌ی ئایندهۆڤنی هۆڵه‌ندی پێگه‌یشت، به‌ڵام به‌هۆی وه‌رنه‌گرتنی ڤیزاوه نه‌مانتوانی گرێبه‌سته‌كه واژۆ بكه‌ین".
یار سه‌عید-ی 17 ساڵان گه‌نجێكی كه‌ركوكی-یه و دوای بڵاوبونه‌وه‌ی گرته‌كانی نێو یاریگا و شێوازی یاریكردنی و جوانی جۆڵه و گۆڵه‌كانی هه‌مووانی توشی شۆك كرد هه‌ر بۆیه نازناوی میسی-یه‌كه‌ی كه‌ركوك-یان پێ به‌خشی.
هه‌رچه‌نده یار سه‌عید به‌پێی چه‌پ ش‌وت لێده‌دات، به‌ڵام له باڵی راست و چه‌پی یاریگادا یاری ده‌كات، هه‌روه‌ها له‌توانایدا هه‌یه به‌هه‌ردوو قاچی یاری بكات.
یار سه‌عید باڵای 174سانتیمه‌تره و كێشیشی 61 كیلۆگرامه.
ساڵی 2014 لیژنه‌یه‌كی وه‌رزشی ئیتاڵیا هات بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی یار و له‌و كاته‌دا بڕیاریان دا فیلمێك له‌سه‌ر ژیانی میسی-یه‌كه‌ی كه‌ركوك دروستبكه‌ن، كه وێنه‌گرتنی فیلمه‌كه به‌شێكی له كه‌ركوك و به‌شه‌كه‌ی تریشی له ئیتاڵیا وێنه‌گیرا و فیلمی خه‌ونی یار له كه‌ركوك و ئیتاڵیا نمایش كرا، كه باس له ژیان و به‌هره‌كانی یار سه‌عید ده‌كات.