نه‌وا
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى عیراق ته‌ئكیدده‌كاته‌وه، خۆپاراستن تاكه رێگه‌یه بۆ زاڵبون به‌سه‌ر زیادبونى ژماره‌ى توشبوانى ڤایرۆسى كۆرۆنا و سوككردنى رێوشوێنه‌كانى قه‌ده‌غه و داخستن پێویسته هاوشان بێت به جێبه‌جێكردنى سه‌رجه‌م رێوشوێنه‌كانى خودپارێزی.
ریاز حلفى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى عیراق باسى له‌وه‌كردوه، خۆپاراستن تاكه رێگه‌یه بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر زیادبونى ژماره‌ى توشبوانى كۆرۆنا، به‌پێچه‌وانه‌وه قه‌یرانه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت و ناتوانن خۆیانى لێ ده‌رباز بكه‌ن.
ده‌شڵێت "كێشه‌ى وڵاته‌كه‌مان ئه‌وه‌یه هاووڵاتى هه‌ست به مه‌ترسى نه‌خۆشییه‌كه ناكات، ده‌وڵه‌تیش تواناى ئه‌وه‌ى نییه له‌رێگه‌ى هێزه‌وه یاسا بسه‌پێنێت و لێپێچینه‌وه له سه‌رپێچیكاران بكات و سزاى قورس بسه‌پێنێت".
به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كه‌ی ته‌ندروستی، ژیان له‌گه‌ڵ ڤایرۆسه‌كه و گه‌ڕانه‌وه‌ى ژیانى ئاسایى هیچ رێگه‌چاره‌یه‌كیان نییه، چونكه زۆركه‌س به هه‌ڵه ئه‌وه له یه‌ك ده‌داته‌وه و هاووڵاتى وه‌ڵامه‌كه‌ى نازانێت و وای داده‌نێت په‌تاكه كۆتایى هاتوه و ره‌تیده‌كاته‌وه خۆى بپارێزێت، راستیه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه ژیان له‌گه‌ڵ په‌تاكه واتاى سوككردنى رێوشوێنه‌كانى داخستن و قه‌ده‌غه و په‌یڕه‌وكردنى رێوشوێنى توندى خۆپاراستنه.