نه‌وا
به‌پێى ریزبهندییهكى په‌یمانگاى بیرى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ئابورى و ئاشتى "IEP" له ریزبه‌ندى ده‌وڵه‌تانى ئاشتیخواز بۆ ساڵى 2020 عیراق پله‌ى سێیه‌مى پێش كۆتایى گرتوه.
په‌یمانگاكه له راپۆرتێكدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، له‌كۆى 163 ده‌وڵه‌ت، عیراق پله‌ى 161ى گرتوه له رووى بوونى ئاشتیخوازى و یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى كه‌مترین رێژه‌ى تێدایه، سوریا دواى عیراق دێت، هه‌روه‌ها ئه‌فغانستانیش كۆتایى ریزبهندییهكهى گرتوه و كه‌مترین رێژه‌ى ئاشتیخوازى تێدایه له جیهاندا.
هه‌رچى سه‌باره‌ت به ئاشتیخوازترین وڵاتانى جیهانه، ئه‌وه رونكراوه‌ته‌وه، ئایسله‌ندا له پله‌ى یه‌كه‌م دێت، به‌دواى ئه‌ویش نیوزله‌ندا و دواتر پورتوگال و نه‌مساش له پله‌ى چواره‌م دێت، قه‌ته‌ر پله‌ى یه‌كه‌مى وڵاتانى عه‌ره‌بى گرتوه و ئاشتیخوازترین وڵاتى ناوچه‌كه‌یه، دواى ئه‌ویش كوێت و دواتر ئیمارات و به‌دوایشیدا عوممان دێت.
په‌یمانگاى بیرى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ئابورى و ئاشتى ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، له پلهبهندیهكهدا ئاشتى و ئاسایش و ئارامى كۆمه‌ڵگا و كێشمه‌كێشه ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و پله‌ى به سه‌ربازكردنى وڵات له‌به‌رچاو گیراوه.