نه‌وا
له‌چه‌ند شار و شاروچكه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌ڵێت، چه‌ند خۆپیشانده‌رێك له هه‌ولێر و دهۆك ده‌ستگیركراون.
له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه چه‌ند شارۆچكه‌یه‌كی تری هه‌رێم له‌سه‌ر بانگه‌وازی سه‌رۆكی جولانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌چوو.
له خۆپیشاندانه‌كه‌ی سلێمانیدا كه له پاركی ئازادی ئه‌و شاره به‌ڕێوه‌چوو، شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له هه‌ولێر و دهۆك چه‌ند خۆپیشانده‌ر و خۆبه‌خشێكیان ده‌ستگیركراون و له‌و رووه‌شه‌وه هۆشداریدایه ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم، كه به رێگه‌ی گرتن و ده‌ستگیركردنی ناڕازیان ناتوانن درێژه به حكومڕانی بده‌ن.
ناوبراو داواشی كرد، هاوڵاتیان به‌رده‌وام بن له ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین و باسی له‌وه‌شكرد، له رۆژانی داهاتوودا پلان بۆ خۆپیشاندانی گه‌وره‌تر داده‌نێت.
راشیگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاتداران 29 ساڵه له حكومدان و به چه‌ند سه‌عاتێك له‌سه‌ر حكوم لاناچن و پێویسته هاوڵاتیان پشوودرێژ بن.
سه‌باره‌ت به‌وه‌شی كه بۆچی خۆپیشاندانه‌كه له شه‌قام به‌ڕێوه‌نه‌چووه، وتی، هه‌ندێك كه‌س له رووی دڵپاكیه‌وه ئه‌و ره‌خنه‌یه ده‌گرن، به‌ڵام لایه‌نی ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت له‌و رێگه‌یه‌وه خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی به‌لارێداببات، به‌ڵام هه‌ركات خه‌ڵكێكی زۆر ئاماده‌بوو بۆ به‌شداری له ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین، ئه‌و رێگه‌یه‌ش تاقیده‌كه‌نه‌وه.
وه‌ك پێشتر رێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كه بانگه‌شه‌یان بۆكردبوو، یه‌كێك له داواكاریه‌كانیان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ته.
هاوكات له‌گه‌ڵ سلێمانی خۆپیشاندان له هه‌ریه‌ك له هه‌ڵه‌بجه، رانیه، ده‌ربه‌ندیخان، كه‌لار و سه‌ید سادق و چه‌ند شاروشارۆچكه‌یه‌ك خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه به‌ڕێوه‌چوو.