نه‌وا
جه‌نه‌راڵ كینیس ماكێنزى فه‌رمانده‌ی گشتى فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌كانى ئه‌مریكا ئاشكرایكرد، له مانگى داهاتوه‌وه واشنتۆن هێزه‌كانى له عیراق و سوریادا كه‌مده‌كاته‌وه، به‌ڵام تائێستا فه‌رمانى كشانه‌وه‌كه ده‌رنه‌كراوه.
ماكێنزى له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا باسى لهوهكردوه، هێزه‌كانى ئه‌مریكا و ناتۆش بۆ ماوه‌یه‌كى درێژ له عیراقدا ده‌مێننه‌وه هاوكاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ن له شه‌ڕى دژى تیرۆر و وه‌ستاندنى هه‌ژمونى ئێران له‌و وڵاته‌دا، به‌ڵام له سوریا بۆ هه‌میشه نامێننه‌وه و له قۆناغێكدا ده‌یانه‌وێت هێزه‌كانیان بچوك بكه‌نه‌وه، به‌ڵام نازانن كه‌ى ده‌بێت.
وتیشی "هێزه‌كانمان له عیراق و سوریا كه‌مده‌كه‌ینه‌وه و له مانگى داهاتوه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ین، به‌ڵام فه‌رمانه‌كه هێشتا ده‌رنه‌كراوه". هه‌روه‌ك دیار نییه كه‌مكردنه‌وه‌كه تا چی ئاستێك ده‌بێت.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه به‌رپرسانى ئه‌مریكا ئه‌وه‌یان ئاشكراكردوه، گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق له‌م مانگه‌دا ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه و هێزه‌كانى ئه‌مریكا تا ده‌وروبه‌رى سێ هه‌زار و 500 سه‌رباز كه‌مده‌كرێنه‌وه.