نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق بڵاویكرده‌وه، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا سێ هه‌زار و 841 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراون و 53 كه‌سیش به‌هۆی نه‌خۆشیه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، له‌ئه‌نجامی ئه‌و پشكنینانه‌ی ئه‌نجامدراون، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا سێ هه‌زار و 841 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراون، به‌وه‌ش كۆی گشتی تووشبووانی ڤایرۆسه‌كه گه‌یشتوه‌ته 164 هه‌زار و 277 كه‌س.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 53 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیانله‌ده‌ستداوه، به‌وه‌ش كۆی گشتی گیانله‌ده‌ستدان گه‌یشتوه‌ته پێنج هه‌زار و 641 كه‌س، هاوكات له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو، دو هه‌زار و 667 كه‌س، كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بوون چاكبونه‌ته‌وه و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه.