نه‌وا
قاسم حسێن زاناى ده‌رونناسی عیراقى داوا له وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌كات رێگه‌ى بده‌ن بكوژى خێزانه كورده‌كه‌ى ناوچه‌ى مه‌نسوڕى شارى به‌غدا ببینێت.
قاسم حسێن له هه‌ژماری خۆى له تویته‌ر نامه‌یه‌كی بۆ وه‌زاره‌تى ناوخۆی عیراق نوسیوه و ده‌ڵێت "له‌گه‌ڵ رێز و سڵاوم، داواتان لێده‌كه‌م ده‌رفه‌تێكم بده‌نێ چاوم به بكوژى شیلان و خێزانه‌كه‌ى بكه‌وێت بۆئه‌وه‌ى شیكردنه‌وه بۆ كه‌سایه‌تى بكه‌م".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، شاره‌زاییه‌كى فراوانی هه‌یه له شیكردنه‌وه بۆ كه‌سانى بكوژ له گرتوخانه‌كان و تیرۆریستانى عیراقى و عه‌ره‌بى و نێوده‌وڵه‌تى و دكتۆراكه‌شی له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت به‌ده‌ستهێناوه.
له چه‌ند رۆژى رابردودا یه‌كێك له پاسه‌وانه‌كانى باڵیۆزخانه‌ى روسیا له ناوچه‌ى مه‌نسوڕى به‌غدا به‌ناوى "مه‌هدى حسێن ناسڕ مه‌ته‌ڕ" خێزانێكى كوردى له شارى به‌غدا كوشت، كه دایك و باوك و كچێك بون و وه‌ك تۆمه‌تباره‌كه ده‌ڵێت "له‌پێناو پاره‌دا هه‌مویانم كوشت"، به‌ڵام دواتر له شارى هه‌ولێر ده‌ستگیركرا و راده‌ستى هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق كرایه‌وه.