بەرپرسان و شارەزایانی ئەمریكی و خۆرئاوا: داعش لە عیراقەوە دەگەڕێتەوە

19/09/2020 عێراق

نەوا
بەرپرسان و شارەزایانی ئەمریكی و خۆرئاوا هۆشداری دەدەن لەوەی رێكخراوی داعش بەهۆی ئەو توانا داراییەی هەیەتی، دوبارە لە عیراقدا بەهێزدەبێتەوە.
رۆژنامەی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ) لەزاری بەرپرسانی ئەمنییەوە بڵاویكردوەتەوە، رێكخراوی داعش چەندین كۆمپانیا و موڵكی هەیە لە سەرجەم ناوچەكانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای ناوەڕاست كە نرخەكانیان دەگاتە ملیۆنەها دۆلار.
بەگوێرەی رۆژنامەكە، تائێستا داعش بە زۆر پارە لە دانیشتوانی ئەو ناوچانە وەردەگرێت، كە تێیاندا بڵاوبوەتەوە، هەروەها پارەش لەو كۆمپانیایانەوە پەیدا دەكات، كە لەو كاتەی بەهێز بوو دەستیبەسەرداگرتون، سەرەڕای بازرگانیكردنیشی بە مرۆڤەوە.
ئەو بەرپرسانە رونیانكردوەتەوە، ئەو ئاماژانە دەڵێن رێكخراوەكە توانای ئەوەی هەیە بۆ چەندین ساڵ پارە بۆ هێرشەكانی دابینبكات و ئەوەش وای لێدەكات توانای هەبێت بگەڕێتەوە و بەهێز ببێتەوە، مەترسیەكانیش زیاتر بون بەهۆی ئەوەی ئەمریكا ژمارەی سەربازەكانی لە عیراقدا كەمكردوەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group