جلوبەرگی خەوتنت هۆكاری نەخۆشییە.. ئاگاداربە

23/09/2020 هەمەڕەنگ

نەوا
بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێ ئەگەری هەیە ئەو جلوبەرگەی بۆ خەو لەبەریان دەكەیت بۆ ماوەیەكی درێژ كاریگەری نێگەتیڤ لەسەر تەندروستیت دروستبكات.
بەگوێرەی لێكۆڵینەوەكە، كە رۆژنامەی "دەیلی مەیڵ" بڵاویكردوەتەوە، ئەو جلوبەرگەی بۆ ماوەیەكی زۆر بۆ خەو بەكاریدەهێنیت، دەبێتەهۆی گەشەسەندنی بەكتریای زیانبەخش و زیانگەیاندن بە تەندروستیت.
لای خۆیەوە یەكێك لە بەشداربوانی تاقیكردنەوەكە وتویەتی "جلوبەرگەكانمان بە پێستماندا دەنوسێت و ئەوەش بڕێكی زۆر بەكتریایان لەسەرە و زیان بە پێستمان یاخود هەناومان ناگەیەنێت، بەڵكو لەوانەیە ببێتەهۆی زیانگەیاندن و دروستبونی كێشە لە هەندێك شوێنی تری جەستەدا، وەك خوران و هەوكردن و چەند بابەتێكی تر، كە بێزارت دەكەن".
هێمای بۆ ئەوەشكردوە، لەپێناو رێگریكردن لەوە دوای سێ‌ بۆ چوار لەبەركردن جلوبەرگەكەت بگۆڕە بە دەستەیەكی دیكە، ئەوانەشی لەبەرتدا بوە بەشێوەیەكی دروست بیانشۆ.
شارەزایان باس لەوەدەكەن، گۆڕینی جلوبەرگی خەو لە هاویندا زیاتر پێویستە تا زستان، هەروەها پێویستە دوای هەستان لە خەو جێگەكە رێكبكەیتەوە و هەوا لێی بدات، ئەوەش لەپێناو رزگاربون لە هەندێك بەكتریای زیانبەخش.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group