ناسا له‌ 2024دا خانمێك و پیاوێك ره‌وانه‌ی سه‌ر مانگ ده‌كات

پێش 4 هەفتە هەمەڕەنگ

نه‌وا
ئاژانسی "ناسا" له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، له‌ به‌رنامه‌یدایه‌ له‌ ساڵی 2024دا، دوو كه‌شتیوانی بۆشایی ئاسمان ره‌وانه‌ی سه‌ر مانگ بكات، كه‌ یه‌كێكیان خانمه‌.
ئاژانسه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه‌، له‌ میانی پڕۆگرامی "Artemis"دا، ساڵی 2024 ئه‌و دوو كه‌شتیوانه‌ ره‌وانه‌ی سه‌ر مانگ ده‌كات.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ جیم برایدێنستاین به‌ڕێوه‌به‌ری ناسا ئاشكرایكرد، ئامانجی پرۆگرامه‌كه‌ نیشتنه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر مانگ و بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ش پێویستییان به‌ 28 ملیار دۆلار هه‌یه‌.
بڕیاره‌ ئه‌و دوو كه‌شتیوانه‌ له‌ رێی سیسته‌می ره‌وانه‌كردن بۆ ئاسمان (SLS) گه‌شته‌كه‌یان ئه‌نجامبده‌ن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group