نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند، له 24 كاتژمێری رابردوودا سێ هه‌زار و 481 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا تۆماركراون.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا سێ هه‌زار و 755 تووشبووی كۆرۆنا له‌سه‌رتاسه‌ری عیراق چاكبوونه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، 55 تووشبووی كۆرۆناش گیانیان له‌ده‌ستداوه و پارێزگاكانی دهۆك، سلێمانی و هه‌ولێر له پله‌ی یه‌كه‌م تا سێهه‌م ئه‌و پارێزگایانه‌دان كه زۆرترین ژماره‌ی مردن به ڤایرۆكهیان تێدا بووه.
تائێستا 349 هه‌زار و 450 حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا له عیراق تۆمار كراون، كه رێژه‌ی 80%ی تووشبوان چاكبوونه‌ته‌وه و هه‌شت هه‌زار و 990 تووشبووش گیان له‌ده‌ستداوه.