نه‌وا
به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی موشه‌كێك له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا دوو كه‌س كوژران و پێنج كه‌سیش برینداربوون.
سایتی سۆمه‌ریه‌نیوز له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منییه‌وه بڵاویكرده‌وه، موشه‌كێك به ماڵێكدا له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه.
راشیگه‌یاندووه، ماڵه‌كه كه‌وتوه‌ته نزیك ته‌لبه‌ندی فڕۆكه‌خانه‌كه و به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و موشه‌كه‌وه، دوو كه‌س له ماڵه‌كه‌دا كوژراون و پێنجی تریش برینداربوون.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، كه ژن و منداڵ له ناو قوربانیه‌كاندان.
تائێستا چه‌ندین جار به هاوه‌ن و موشه‌كی كاتیوشا هێرشكراوه‌ته سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا.