وەزارەتی بازرگانیی عیراق: مانگانە 4 ملیار و 500 ملیۆن دینار پێویستە بۆ دابەشكردنی بەسەر هاووڵاتیاندا

پێش 4 هەفتە عێراق

نەوا
وەزارەتی بارزگانیی عیراق تەئكیددەكاتەوە، مانگانە پێویستییان بە بڕی 4 ملیار و 500 ملیۆن دینار هەیە بۆ دابەشكردنی بەسەر هاووڵاتیاندا لەبری مادە خۆراكییەكانی فۆرمی خۆراك.
محەمەد حەنون وتەبێژی وەزارەتەكە لەوبارەیەوە رایگەیاندوە، بڕیاری دابەشكردنی پارە لە بری مادە خۆراكییەكان لەدەست وەزارەتی بازرگانیدا نییە و پێویستی بە بڕیاری یاسایی حكومەتە، چونكە وەزارەت تەنها بڕیار جێبەجێ دەكات.
وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی سەبارەت بە دواكەوتنی دابەشكردنی مادە خۆراكییەكانیش، دەڵێت "مانگانە ئارد دابەشدەكرێت و لەئێستاشدا شەكر دابەشدەكرێت، هەروەها چوار بەش برنجیش ئامادەكراوە تائێستا، لەم هەفتەیەشدا گرێبەستی كڕینی زەیت ئەنجامدەدرێت بۆئەوەی بەسەر بریكارەكانی خۆراكدا دابەشبكرێت و ئەوانیش بە زوترین كات بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشی بكەن، هۆكاری دواكەوتنەكەش بریتییە لە دواكەوتنی تێپەڕاندنی بودجە و دابیننەكردنی پارە بۆ گرێبەستەكان".

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group