بۆ ئەوانەی دوای كۆرۆنا هەستی بۆنكردن لەدەستدەدەن

پێش 4 هەفتە هەمەڕەنگ

نەوا
زۆرێك تەنانەت دوای چاكبونەوەشیان لە پەتای كۆرۆنا هەستی بۆنكردنیان ناگەڕێتەوە، پزیشكێكیش چەند ئامۆژگاریەكی پێیە لەوبارەیەوە.
دكتۆر عەبدوڵڵا خوجایف پسپۆڕ لە بواری نەخۆشیەكانی لوت و گوێ و قوڕگ بە ئاژانسی نۆڤۆستی روسی وتوە، ئەوانەی دوای چاكبونەوە لە كۆرۆنا هەستی بۆنكردن لەدەستدەدەن، پێویستە هەوا بچێتە كۆتایی ئەو هەستەوەرانەی لە ناو لوتیاندایە.
رونیشیكردوەتەوە، پێویستە "قەترە"ی تەسككردنەوەی مولولەكانی خوێن لە لوتدا بەكاربهێنرێت و ناو لوت بە پێكهاتەی خوێی زەریا تەڕ بكرێت و شێی هەوا لە ژورەكەتدا دابین بكەیت.
ئەو پزیشكە هێمای بۆ ئەوەشكردوە، سەرەڕای ئەوە پێویستە ڤیتامین B و "مەڵتی ڤیتامین" بەكاربهێنرێت بۆ گەڕانەوەی خانە هەستەوەرەكان، هەروەها سیستمێكی خۆراكی دروست پەیڕەو بكەیت و بڕێكی زۆر ئاو بخۆیتەوە و واز لە جگەرە و ماددە كحولیەكان بهێنیت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group