زانایان: نازانین بۆچی هەندێك مرۆڤ توشی كۆرۆنا نابن

29/10/2020 هەمەڕەنگ

نەوا
ئاریج توتولیان بەڕێوەبەری پەیمانگای پاستۆر بۆ لێكۆڵینەوە لە زانستی پەتا و زیندەوەرزانی دەڵێت "هەندێك مرۆڤ سەرەڕای تێكەڵبونیان لەگەڵ توشبوانی كۆرۆنا، بەڵام توشی پەتاكە نابن و تائێستاش هۆكارەكەی نازانین چییە؟".
توتولیان لە كۆڕبەندی "تەندروستیی كۆمەڵگە 2020" وتی "هەندێك كەس سەرەڕای ئەوەی لەگەڵ توشبوانی كۆرۆنادا تێكەڵ دەبن، بەڵام توشی ڤایرۆسەكە نابن، ئەو دیاردەیە تائێستا شیكردنەوەی نییە و هۆكارەكانی بۆ زانایان روون نین".
جەختیشیكردوەتەوە، تائێستا توانای داڕشتنەوە و دیاریكردنی ئاماژە بایەلۆجیەكانی ئەو جۆرە بەرگرییەیان نییە.
بەپێی لێكۆڵینەوەكانی پێشتر، كەسانێك هەن توشی كۆرۆنا نابن، بەڵام ئەوانەی بۆماوەیی مرۆڤی نیاردەرتاڵیان تێدایە، بە سەختی توشدەبن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group