ئێران: هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەمریكا پەیوەندیی بە ئێمەوە نییە

03/11/2020 جیهان

نەوا
عەلی خامنەئی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دەڵێت، هیچ پەیوەندییەكیان بە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەمریكاوە نییە و گۆڕینی ناوی سەرۆكەكان لە ئەمریكا بۆ ئەوان گرنگ نییە و سیاسەتی تاران بەرانبەر واشنتۆن ناگۆڕێت.
خامنەئی ئەمڕۆ لە وتارێكیدا لەبەردەم بەرپرسانی وڵاتەكەی قسەی لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەمریكا كرد، وتی، ئەو هەڵبژاردنە هیچ پەیوەندییەكی بە ئێرانەوە نییە و گۆڕینی ناوی سەرۆكەكانی ئەمریكا بۆ ئەوان گرنگ نییە.
رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دوپاتیشیكردەوە، سەرۆكی ئەمریكا هەركەسێك بێت، سیاسەتەكانی تاران بەرانبەر واشنتۆن ناگۆڕێت.
پێشتریش سەعید خەتیبزادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە ڤیدیۆ كۆنفرانسێكدا رایگەیاندبوو، تاران سەیری هەنگاوەكانی سەرۆكی داهاتوی ئەمریكا دەكات، نەك ناوی ئەو كەسەی سەرۆكایەتیی وڵاتەكە بۆ ماوەی چوار ساڵی داهاتوو لەئەستۆ دەگرێت، "بایەخی ئێمە لەسەر هەنگاوەكانی ئیدارەی داهاتوی ئەمریكا دەبێت".
خەتیبزادە دووبارە بە توندی ئەو تۆمەتانەی رەتكردەوە، گوایە ئێران دەست وەربداتە هەڵبژاردنەكانی ئەمریكاوە، وتی "هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا هیچ پەیوەندییەكیان بە ئێرانەوە نییە".

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group