زانایان مژده‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ كۆرۆنا ئاشكراده‌كه‌ن

7 رۆژ پێش ئێستا هەمەڕەنگ

نه‌وا
گروپێك له‌ زانایان ده‌ڵێن، مژده‌ى خۆشیان پێیه‌ و توانیویانه‌ ئه‌و بۆهێڵ "جینات"ه‌ی جه‌سته‌ى مرۆڤ بدۆزنه‌وه‌، كه‌ له‌ ڤایرۆسى كۆرۆنا ده‌یپارێزێت.
به‌پێى راپۆرتێك كه‌ تۆڕى CNBCى ئه‌مریكى بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، زانایان توانیویانه‌ ئه‌و بۆهێڵه‌ دیاریبكه‌ن، كه‌ مرۆڤ به‌ ته‌واوه‌تى له‌ توشبون له‌ ڤایرۆسى كۆرۆنا ده‌پارێزێت. ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ش دواى ئه‌وه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ به‌ده‌ستهاتوه‌، كه‌ له‌سه‌ر زیاتر له‌ 20 هه‌زار جۆر بۆهێڵى جه‌سته‌ى مرۆڤ كراوه‌.
رونیشكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌و دۆزینه‌وه‌یه‌ به‌هۆى ئه‌و ئامێره‌وه‌ بوه‌، كه‌ "بنیامین تینۆیفه‌ر" زاناى ڤایرۆسه‌كان په‌ره‌یپێداوه‌ و بریتییه‌ له‌ وه‌رگرتنی زنجیره‌یه‌ك نمونه‌ى خانه‌كانى سییه‌كانى مرۆڤ بۆ پشكنینى كۆرۆنا و تێگه‌یشتن له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى به‌رگریى توشبو به‌شێوه‌یه‌كى باشتر.
ئه‌و مژده‌ خۆشه‌ش له‌كاتێكدایه‌ سه‌ركه‌وتنى چه‌ند ڤاكسینێك دژى ڤایرۆسى كۆرۆنا راگه‌یه‌ندراون، له‌ دیارترینیشیان ڤاكسینى هاوبه‌شی كۆمپانیاى فایزه‌رى ئه‌مریكى و بیۆنتیكى ئه‌ڵمانی و هه‌روه‌ها ڤاكسینی مۆدێرنه‌ی ئه‌مریكییه‌.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group