وەزیری ژینگەی عێراق: پێشنیازمان كردوە مووچەیەك بدرێت

7 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
د. هەڵۆ عەسكەری وەزیری ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاندوە، لە رابردوودا لەسەر بەرپرسیارێتیی خۆم مووچەم بۆ هەرێم ناردووە.
ئاماژەی بەوەشدا، لە كۆبوونەوەكەدا وەزیرە كوردەكان یەكدەنگ بوون كە كێشەی مووچە چارەسەربكرێت و پێویستە هەرێمی كوردستانیش پابەندییەكان جێبەجێبكات و هەر لە كۆبوونەوەكەدا پێشنیازیان كرد كە مووچەیەك بدرێت.
ئاشكراشیكرد، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەكەدا وتوویەتی، ئەگەر پێویستبكات رۆژانی هەینی و شەممەی داهاتوو كۆدەبینەوە بۆ ئەوەی ئەو كێشەیە چارەسەربكەین.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group