بیل گه‌یتس: مرۆڤ له‌ داهاتویه‌كى نزیكدا روبه‌ڕوى په‌تایه‌كى دیكه‌ ده‌بێته‌وه‌

23/11/2020 هەمەڕەنگ

نه‌وا
بیل گەیتس دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت هۆشداری دەدات لەوەی، مرۆڤایەتی لە داهاتویەكی نزیكدا روبەڕوی پەتایەكی دیكە دەبێتەوە، بەڵام لە پەتای كۆرۆنا باشتر دەتوانێت روبەڕوی ببێتەوە.
بیل گەیتس لە لێدوانێكی رادیۆییدا باسی لەوەكردوە، لەوانەیە دوای 3 ساڵی دیكە پەتایەكی تر سەرهەڵبدات و مرۆڤایەتی خۆشبەخت دەبێت ئەگەر 20 ساڵ دوابكەوێت.
رونیشیكردوەتەوە، متمانەی بەوە هەیە كاتێك پەتاكە سەریهەڵدا مرۆڤایەتی باشتر ئامادەیە و وەك ئەمڕۆ گەمژە نابێت.
پێشتریش بیل گەیتس جەختیلەوەكردبوەوە، پێی وایە پەتای كۆرۆنا لە ساڵی 2022دا كۆتایی دێت و پێویستە 70% بۆ 80%ی دانیشتوانی جیهان ڤاكسین وەربگرن پێش ئەوەی هەركەسێك جارێكی تر ئاوات بە ژیانێكی ئاسایی بخوازێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group