خۆپیشاندانەكانی زیقار 85 كوژراو و برینداری لێكەوتەوە

28/11/2020 عێراق

نه‌وا
بەهۆی توندوتیژیەكانی خۆپیشاندانەكانی پارێزگای زیقار زیاتر لە 85 كەس كوژران و بریندار بوون و مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانیش فەرمانی دەستگیركردنی بۆ بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگاكە دەركرد.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی زیقار بڵاویكردوەتەوە، بەهۆی تەندوتیژیەكانی ناو خۆپیشاندانەكەی رۆژی هەینی شاری ناسریە 5 كەس كوژراون و 80 كەسیش بریندارن، 5 لە بریندارەكان ئەندامی هێزە ئەمنیەكانن.
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، ژمارەیەك چادری خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی حبوبی لە ناوەڕاستی شاری ناسریە سوتێنراون و دوای ئەو رووداوەش شەڕ لەناوچەكەدا روویداوە.
لای خۆیەوە یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق ئاشكرایكردوە، بەهۆی روداوەكەوە مستەفا كازمی فەرمانی دەستكردن بە لێكۆڵینەوە و دەستگیركردنی بۆ بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای زیقار و هەڵوەشانەوەی مۆڵەتی هەڵگرتنی چەكی دەركردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group