نه‌وا
هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی چالاكوانانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌رده‌وامه و له ماوه‌ی كه‌متر له هه‌فته‌یه‌كدا نزیكه‌ی 30 چالاكوان ده‌ستگیركراون، كه به‌شێكی زۆریان خوێندكاری زانكۆن.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان رایگه‌یاند، له نه‌غه‌ده سێ كه‌س و له بۆكان و مه‌هابادیش له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌م پێیه‌ش له هه‌ینی رابردوه‌وه تائێستا لانیكه‌م 29 چالاكوانی كورد له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ئێرانه‌وه ده‌ستگیركراون.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان هێزه ئه‌منیه‌كان له كاتی ده‌ستگیركردنی ئه‌و چالاكوانانه‌دا توندوتیژی زۆریان به‌كاربردوه و ده‌ستیشیان به‌سه‌ر موبایل و كۆمپیۆته‌ر و كه‌لوپه‌لی تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌دا گرتووه.
تائێستا هۆكاری ده‌ستگیركردنی و شوێنی راگرتنی ئه‌و چالاكوانانه دیار نییه.
شه‌پۆلی نوێی ده‌ستگیركردن به گرتنی 11 خوێندكاری زانكۆ ده‌ستیپێكرد و تائێستا به‌رده‌وامه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه به گوێره‌ی ئاماره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان ساڵی رابردوو 258 چالاكوانی كورد له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران ده‌ستگیر و راپێچی گرتووخانه كراون.
له‌ماوه‌ی رابردوودا ئه‌نجومه‌نی باڵای مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و یه‌كێتی ئه‌وروپا ئێرانیان به فشارخستنه‌سه‌ر پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه‌كانی ئه‌و وڵاته و پێشێلكردنی مافه‌كانیان تۆمه‌تبار كردبوو.