نه‌وا
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی یانه‌ی پاریس سان جێرمان ده‌یانه‌وێت گرێبه‌ستی مباپێ و نه‌یمار نوێ بكه‌نه‌وه، به‌ڵام مباپێ به ڕه‌فتارێكی گومان له‌سه‌ر داهاتوی خۆی دروست ده‌كات.
ڕۆژنامه‌كانی ئیسپانیا ئاشكرایانكردوه كه كیلیان مباپێ ئه‌و یاریزانه فه‌ره‌نسیه توڕه‌یه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له یارییه‌كه‌ی ئانجیز له خوله‌كی 79 له لایه‌ن ڕاهێنه‌ره‌وه گۆڕانكاری پێ كراوه، هه‌ربۆیه چاوه‌ڕێی نه‌كردوه تا یانه‌كه‌ی یارییه‌كه ته‌واو بكات و یاریگای جێهێشتوه.
مباپێ تا كۆتایی ساڵی 2022 گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس سان جێرمان هه‌یه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناو به ناو باس له گواستنه‌وه‌ی ده‌كرێت بۆ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید.