نه‌وا
ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌ى عێراق بڵاویكردوه‌ته‌وه: به‌هۆى ئه‌وه‌ى پاره‌یان له سه‌ربازه‌كانیان وه‌رگرتوه له‌به‌رامبه‌ر چاوپۆشین له ده‌وامكردن، فه‌رمانى ده‌ستگیركردن بۆ ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌رى عێراقى ده‌ركرا.
بازنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى سه‌ربه ده‌سته‌ى نه‌زاهه بڵاویكردوه‌ته‌وه: فه‌رمانى ده‌ستگیركردن بۆ 28 ئه‌فسه‌ر ده‌ركراوه كه ئه‌ركیان پێكهێنانى لیوایه‌كى كۆماندۆیه له پارێزگاى میسان.
رونیشكراوه‌ته‌وه: هۆكارى ده‌ركردنى فه‌رمانه‌كه ئه‌وه‌یه كه پاره‌یان له سه‌ربازه‌كانیان وه‌رگرتوه له‌به‌رامبه‌ر چاوپۆشین له ده‌وامكردن و ئه‌و كاره‌ش به‌رده‌وام بوه.
ده‌سته‌ى نه‌زاهه باسى له‌وه‌كردوه: ئه‌و فه‌رمانه دواى دێت كه لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌و كه‌یسه ته‌واو بون و به‌ڵگه‌كان كۆكراونه‌ته‌وه و راده‌ستى دادگا كراون، دادگاش فه‌رمانى ده‌ستگیركردنه‌كه‌ى ده‌ركردوه.