نه‌وا
كه‌مپینی مافه‌كانی مرۆڤی ئێران رایگه‌یاند، له خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی هه‌فته‌ی رابردووی پارێزگای سیستان و به‌لوچستانی ئه‌و وڵاته لانیكه‌م 23 كه‌س كوژراون.
كه‌مپینه‌كه رایگه‌یاندووه، به پستبه‌ستن به سه‌رچاوه خۆجێییه‌كان بۆی ده‌ركه‌وتووه، له خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی دژ به كوژرانی ژماره‌یه‌ك كاسبكار، لانیكه‌م 23 كه‌س كوژراون.
كه‌مپینی مافه‌كانی مرۆڤی ئێران ئۆباڵی كوژرانی ئه‌و 23 كه‌سه‌ی خستوه‌ته ئه‌ستۆی سوپای پاسداران و راشیگه‌یاندووه، ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران بڕوایان وایه كه به كوشتاری خۆپیشانده‌ران ده‌توانن ناڕه‌زایه‌تی هاوڵاتیان بێده‌گ بكه‌ن.
راشیگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه سزابدرانایه، كه به‌شدار بوون له سه‌ركوتی خۆپیشاندانه‌كانی دوو ساڵ به‌ر له ئێستای ئێران، رووداوه‌كانی سیستان و به‌لوچستان دووباره نه‌ده‌بوونه‌وه.
هه‌فته‌ی رابردوو له دژی كوژرانی 10 كاسبكار له‌سه‌ر سنوری نێوان ئێران و پاكستان خۆپیشاندان پارێزگای سونه نشینی سیستان و به‌لوچستانی گرته‌وه بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژ به‌رده‌وام بوو.