فەرید ئەسەسەرد :دۆخی عێراق لەئەوپەڕی خراپیدایە

04/03/2021 عێراق

نەوا-
بەرپرسی سەنتەری لێكۆڵینەوەی ستراتیژی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان هۆشداری لە دۆخی خراپی عێراق دەدات ودەڵێت، ئەگەر كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەستوەردان نەكات بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی عێراق، ئەو خۆی ناتوانێت كێشەكانی خۆی چارەسەر بكات.
فەرید ئەسەسەرد بەرپرسی سەنتەری لێكۆڵینەوەی ستراتیژی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بەدەنگی ئەمریكای راگەیاند، هێزە ئیقلیمی و نێودەوڵەتیەكان بەشێكن لە كێشەكان و كێشەكانی نێوانیان بۆ عێراق گواستۆتەوە، و پێویستە بۆ هێوربونەوەی دۆخی عێراق ئەو لایەنانە كێشەكانی خۆیان چارەسەر بكەن.
سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەكەی گارەی سوپای توركیا فەرید ئەسەسەرد وتی، ئەو ئۆپراسیۆنە ئامانجەكانی خۆی بەدی نەهێنا و ئەگەر بێت و سوپای توركیا ئۆپراسیۆنێكی تازە لە شەنگال ئەنجام بدات، پێموایە پێكدادان دروست دەبێت، چونكە حكومەتی عێراق و هێزە شیعیەكان ناتوانن بێدەنگ بن.
دووپاتیشیكردەوە، ئەگەر كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و زلهێزەكان هاوكار نەبن و دەستوەردان نەكەن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی عێراق، عێراق ناتوانێت كێشەكانی خۆی چارەسەر بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group