نه‌وا
كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ئاشكرایكرد: لیستى 15 ملیۆن ده‌نگده‌ریان له‌سه‌رتاسه‌رى وڵات نوێكردوه‌ته‌وه و نزیكه‌ى 13 ملیۆن كارتى ده‌نگدانیشیان دابه‌ش كردوه.
محه‌مه‌د یونس به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى راگه‌یاندنى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا باسى له‌وه‌كردوه: پرۆسه‌كانى تۆماركردنى ناوى ده‌نگده‌ران به‌رده‌وامه و تائێستا 15 ملیۆن ده‌نگده‌ر ناویان نوێ كردوه‌ته‌وه.
باسى له‌وه‌شكردوه: هه‌روه‌ها 13 ملیۆن كارتى بایۆمه‌ترى ده‌نگدان دابه‌شكراوه و به‌رده‌وامیشه، ته‌نها له‌مساڵیشدا یه‌ك ملیۆن ده‌نگده‌ر ناویان تۆمار كردوه.
به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى راگه‌یاندنى كۆمسیۆن جه‌ختیله‌وه‌شكردوه‌ته‌وه: ئه‌وانه‌ى له‌دایكبوى ساڵه‌كانى 2001 و 2002 و 2003ن ژماره‌یان گه‌یشتوه‌ته 279 هه‌زار ده‌نگده‌ر، ئه‌وه‌ش سه‌ره‌ڕاى ده‌نگده‌رانى ئاواره‌كان و دابه‌شكردنى كارت به‌سه‌ریاندا.