نه‌وا
پاپا فرانسیس ده‌ڵێت: پێویسته یه‌كڕیز بین و برایه‌تى به‌هێز بكه‌ین و به‌رگرى له فره ئایینى و ئازادى بكه‌ین و جه‌ختیله‌وه‌شكرده‌وه، كاتێك تیرۆر هێرشى كرده سه‌ر عێراق هێرشى كرده سه‌ر به‌شێك له مێژو.
پاپا فرانسیس دواى سه‌ردانیكردنى شارى ئورى مێژویى شوێنى له‌دایكبونى پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم بۆ ئه‌نجامدانى نوێژى هاوبه‌ش له‌نێوان ئایینه‌كاندا له وته‌یه‌كدا وتى: من دڵخۆشم به بونم له زه‌وى سه‌ركه‌وتن و لانكه‌ى ئایینه‌كان.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه: پێویسته به‌رگرى له فره ئایینى و ئازادى بكه‌ین و یه‌كڕیز بین، هه‌روه‌ها برایه‌تى به‌هێز بكه‌ین و پێویسته رێزى ئازادى ئایین بگیردرێت كه‌له مافه سه‌ره‌كییه‌كانه، به‌بێ هاریكارى له‌نێوان مرۆڤه‌كاندا ئاشتى نابێت و به هاریكارى نێوانمان په‌تاى كۆرۆنا له‌ناو ده‌به‌ین و دوركه‌وتنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى گرنگه بۆ له‌ناوبردنى په‌تاكه و پاراستنى خۆمان.
پاپا فرانسیس له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا جه‌ختیله‌وه‌كرده‌وه: توندوتیژى و تیرۆر له ئایینه‌وه نایه‌ت و نوێژ بۆ سه‌رجه‌م رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌كه‌ین، سه‌رجه‌م ئایینه‌كان له عێراق به‌ده‌ست شه‌ڕ و تیرۆره‌وه ناڵاندویانه، كاتێك تیرۆر هێرشى كرده سه‌ر ئه‌م وڵاته هێرشى كرده سه‌ر به‌شێك له مێژو.