یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان دیاریكرا

06/03/2021 هەمەڕەنگ

نه‌وا
به‌پێی لێكدانه‌وه‌ی ناوه‌ندێكی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كه‌شناسی و گه‌ردونناسی یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ ده‌كه‌وێته‌ 13 ی نیسانه‌وه‌.
ناوەندی كه‌سناسی عه‌ره‌بی بۆ لێکۆڵینەوەی کەشناسی و گه‌ردونناسی رایگه‌یاند، بەپێی لێکدانەوەکانیان، لە رۆژی 11ی نیساندا، مانگ بە تەلەسکۆب و چاویش نابینرێت، هەربۆیە رۆژی 12 ی ئه‌و مانگه‌ نابێتە یەکەم رۆژی رەمەزان.
باسی له‌وه‌شكردوه‌، لە رێککەوتی 12ی نیساندا مانگ بە چاویش ده‌بینرێت و بەوەش رۆژی 13 ی نیسان ده‌بێته‌ یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان.
رۆژمێری كۆچیی مانگی كه‌ مسوڵمان پشتی پێده‌به‌ستن له‌سه‌ر بنه‌مای سوڕانه‌وه‌كانی مانگ به‌ده‌وری زه‌وییه‌ و مانگه‌كانی ئه‌و رۆژمێره‌ش به‌راورد له‌گه‌ڵ رۆژمێره‌كانی تر جێگیر نین و هه‌ر ساڵێك ده‌ رۆژ دێنه‌ پێشه‌وه‌.
دیاریكردنی یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان و یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان له‌سه‌ر بنه‌مای بینینی مانگ دیاریده‌كرێت و له‌ زۆربه‌ی ساڵه‌كاندا هه‌ر وه‌ڵات و ناوچه‌یه‌ك رۆژی جیاواز بۆ ئه‌و دوو بۆنه‌یه‌ ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group