نه‌وا
نادیه موراد چالاكوانى بوارى مافه‌كانى مرۆڤ و خاوه‌نى خه‌ڵاتى نۆبڵ و 34 رێكخراوى بوارى مافه‌كانى مرۆڤ له نامه‌یه‌كدا داوا له پاپاى ڤاتیكان ده‌كه‌ن كه پارێزگارى بۆ كه‌مایه‌تیه‌كانى عێراق دابین بكرێت.
پێگه‌ى ڤاتیكان بڵاویكردوه‌ته‌وه: نادیه موراد كه ساڵى 2018 بوه‌ته خاوه‌نى خه‌ڵاتى نۆبڵ بۆ ئاشتى له‌گه‌ڵ 34 رێكخراو و گروپى نێوده‌وڵه‌تى و عێراقى له نامه‌یه‌كدا كه واژۆیان كردوه داوایان له پاپا فرانسیس كه ئێستا به سه‌ردانێك له عێراقه كردوه، پاڵپشتى پێویست بۆ كه‌مایه‌تیه‌كانى عێراق دابین بكه‌ن، كه روبه‌ڕووى هه‌ڕه‌شه‌ى گروپه تیرۆرستیه‌كان بونه‌ته‌وه.
رونیشكراوه‌ته‌وه: له نامه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه كه سه‌ردانى پاپا بۆ عێراق له‌كاتێكى هه‌ستیاردایه له‌مێژوى عێراقدا و ده‌رفه‌تێكى گرنگه بۆ به‌هێزكردنى ئاشتى و كارى به‌كۆمه‌ڵ بۆ رێگه‌گرتن له دروستكردنى مه‌ینه‌تى بۆ نه‌وه‌كانى داهاتو.
باس له‌وه‌شكراوه: كه‌مایه‌تیه‌كانى عێراق روبه‌ڕوى له‌ناوبردن و هێرشى توند ده‌بنه‌وه له‌سه‌ر بنه‌ماى ئاین، ئه‌وه‌ش بوه‌ته هۆى هه‌ڵاتنیان له نیشتمانى باو و باپیرانیان، تائێستاش ئه‌نجامدانى تاوان به‌رامبه‌ریان له داهاتودا له‌لایه‌ن رێكخراوى داعشه‌وه ئه‌گه‌رى هه‌یه، ئه‌وه‌ش سه‌ره‌ڕاى به‌زاندنى ئه‌و رێكخراوه.